ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتی وه‌ڵامێكی تووندی سۆران عومه‌ر ده‌داته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر بۆ جارێكی تر له‌كه‌ناڵه‌كه‌ی شاسوار له دیمانه‌یه‌كدا گوتی به‌ڵگه‌م لایه كه پارتی 17 ملیار دۆلاری ناردۆته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌لێت، به سۆران عومه‌ر بلێن” ئەو بەڵگانەی لەسەر ۱۷ ملیار دۆلارەکەی کەپارتی ناردویەتیە دەرەوە ، لایەتی ئەترسین وەك ئه‌و بەڵگانه بێت کەلەسەر دزینی نەوتی عەین زالە هەیبوو !!
به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێـ” ئاخر ناحەقی مەگرن سۆران عمر کە لەسەر شاشە ئەو قسانە دەکات ، لەبەر دوو هۆكاره”.
كاك عه‌بدولڵا دوو هۆكاره‌كه ده‌نووسێت و ده‌لێـ” له هۆكاری یه‌كه‌مدا ئەوان تائیستا لە چاوەڕوانی چونی وەفدی پارتی دا ئاوی پێیان چوو پارتی هەر نەچوو بەلایانەوە”.
هۆكاری دووه‌میش ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره ده‌نووسێـ”سۆران عمر باش دەزانێت گەر پارتی بیداتە دادگاش هەروەک بەڵگەکانی نەوتی عەین زالە ، دەیدۆڕێنێت و دیسانەوە بە ( ۲٥٠دینار) تەبع دەیگۆڕیتەوە .