ترەمپ داوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، کە دوای کۆبوونەوەیەکی حکوومەتی وڵاتەکەی ئەنجامی دا، ڕای گەیاند: ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە، تورکیا حەز بە کوردەکان ناکات، بەڵام خەڵکی دیکە ھەیە کوردەکانی خۆش دەوێت. من خۆم حەزم لێ نییە کە ئەوان ئەو بڕە نەوتە کەمەی ھەیانە بە ئێرانی دەفرۆشن“.

سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی توندی خۆی لەبارەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن ”ھەندێك لایەنی کوردی“یەوە بە ئێران، نیشان دا به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشکرای نەکرد مەبەستی نەوتی کام پارچەی کوردستانە بەڵام جەختی لەوە کردەوە، کە واشنتن داوایان لێ دەکات ئیتر نەوت بە ئێران نەفرۆشن.

ئەو لە میانەی قسەکانیدا کوردی بە “ھاوبەش”ی ئەمریکا ناوبرد، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی خۆشحاڵ نییە بە فرۆشتنی ھیچ بڕە نەوتێکی کوردستان بە ئێران، له‌ دوای خیانەتی گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەر، نەوتی کەرکووک لەڕێی ئەو گرووپە خیانەتکارەوە هەناردەی ئێران کرا.

Back to top button