شێروان دووبه‌ردانی وه‌ڵامی توندی عالیه‌ نوسه‌یف ئه‌داته‌وه‌

شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی توندی عالیه‌ نوسێف، په‌رله‌مانتاری شیعه‌ ده‌داته‌وه‌ .

پێشتر له‌ لێدوانێكدا عالیه‌ نوسێف، په‌رله‌مانتاری عێراق خه‌ڵكی مووسڵی به‌وه‌ تۆمه‌تباركردبوو، كه‌ له‌ ساڵی 2014 هاوكاری رێكخراوی داعشیان كردبوو،‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر شاری مووسڵ بكه‌ن.

شێروان دوو به‌ردانی په‌له‌مانتاری عێراق لێدوانه‌كانی عالیه‌ نوسێفی به‌ توندی شه‌رمه‌زار گووتی :” : “هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ هاوكاریكردنی داعش به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی مووسڵدا بگشتێندرێت، له‌كاتێكدا به‌هۆی دۆخی داراییان و هاوسۆزییان بۆ شاره‌كه‌یان ئه‌وان ناچاربوون له‌ مووسڵ بمێننه‌وه‌”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی گوتیشی :”  “داعش له‌كاتی هێرشه‌كه‌یدا خه‌ڵكی مووسڵیان به‌زۆر له‌ شاره‌كه‌ هێشته‌وه‌ و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاری هێنان، بۆیه‌ نه‌یانتوانی شاره‌كه‌ جێ بهێڵن”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “زیانگه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی مووسڵ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌رگیز قابیلی قبووڵ نییه‌”.

شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتیده‌شڵێت :” “پێویسته‌ به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بكات، به‌تایبه‌تیش كه‌ ئه‌وان قوربانی ده‌ستی ئه‌و به‌رپرسه‌ عێراقییانه‌‌ بوون, كه‌ شاری مووسڵیان راده‌ستی داعش كرد”.

 

Back to top button