دادوه‌رێكی دادگای سلێمانی كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە 3ی1ی2019 دادگاى سلێمانى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاند:” بەوپەڕی دڵتەنگی و نیگەرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دادوەر ئەکرەم عەباس حەمە) دادوەری دادگای کەتنی سلێمانی ڕادەگەیەنین.
هەروەها دادگاى سلێمانى له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم دادوەران و خێزانی دادوری و کەسوکار و بنەماڵەی نابراو دەکەین و لە خوای میهرەبان دەپاڕێینەوە کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک بدات”.