پەرلەمانتارێكی پارتی بە توندی وەڵامی پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان و گۆڕان دەداتەوە
دوای ئەوەی پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە بەغدا (غالب محەمەد) بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوو ئەگەر مووچە بە پاشەكەوتەوە دابەش بكرێت داوا دەكەین عێراق خۆی مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات وە داوای دەستگیركردنی بەرپرسانی هەرێم دەكەین, لە وەڵامدا پەرلەمانتارێكی پارتی دەنوسێت:” بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ، ئەمجا دكتۆر غالب, ئێمە لەسەرو بەندی پێكهێنانی كابینە و دەستپێكی قۆناغێكی نوێین نەمان دەویست قسەبكەین ، بەڵام ناچارتان كردین” .
بەرهەمە كاك عەبدولا پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان, لە وەڵامی غالب محەمەد نوسیوویەتی:” كاكە غالب ئەوەی تۆ ئیستا باسی دەكەیت گەورەكانی تۆ و هاوپەیمانەكانیشتان چوار ساڵی ڕابردوو بە بڕینی بوجە و هاوار كردن بۆ عەبادی عەبادی و بانگیشت كردنی مالكی و دواتر هێنانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بۆ سەركەركوك و هەولێر ، پێیان نەكرا ئیستا بەلێدوانێكی بێ مانا بەدی نایەت و خەونێكی خەیاڵ پڵاوانەیە .
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی نووسیویەتی:” ئەوەی كە چوار ساڵی رابردو هاوڕێكانی تۆ و حزبەكەت لەزانیاری نادروست و ژمارەی خەیاڵی لەشێوەی جاسوسی بەبەغداد تان دا بوەهۆی بڕینی بوجە و موچە و برسیتی و نیوموچەی خەڵكی كوردستان ، هەر بۆیە ئیستا ئیوە ئاخر كەسن بتوانن خۆتان بەدلسۆزی خەڵك پیشان بدەن .
هەروەها دەشلێت:” بیرتان چوو دەتان گووت دەبیت خاڵە سنوریەكان و مەگار و داهاتی ناوخۆ و تەنانەت شیری مانگا و بزن و مەڕەكانی كوردستان لەگەڵ نەوتی كوردستان تەسلیمی بەغداد بكرێت تاموچە دێت ، بیرتە سەركردەكانی حزبەكەت و هاوپەیمانەكانتان بەغدادتان كردبوە كاروان سەرا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێم و تەسلیم كردنی هەریم بەحەسەن پلایس و حەنان فەتلاوی .
بەهمەن كاك عەبدولادەشلێت:” كاكە غالب ئەوەی ئیستا لەبودجەی ۲٠۱۹ ی عیراق بۆ كوردستان بەدەست هاتوە ، بەرهەمی ئیرادەی خۆنەچەماندنی سەرۆك و هێزو گورزی پێشمەرگەكانی پارتی یە لە ( پردی و سحیلاو مخمور ) نەك دەست هەڵبڕینی ئیوە لە پەرلەمان ، بەئیوە بوا دەبوو نەك نەوت و خالی سنوری و مگار دەبوا مەڕوبزنەكانیشمان تەسلیم كردبا .
پەرلەمانتارەكەی پارتی لە وەڵامەكەی نوسیوویەتی:” كاكە غالب تۆ لای خۆت پیاویكی خویندەواری ، نەدەبوو ئەو خەیاڵ پڵاویەت دەر ببریایە ، تۆ و سەركردەكانی حزبەكەت و دەسەلات دارانی بەغداش باش دەزانن ئەوەی تۆ دەیلێیت لە خەیالیش دا بەدی نایەت ، ئەو لیدوانانەی ئیوەش حزبەكەتانی كردوە بەژمارەیەك لەپەرلەماندا شاسوار ململانیتان بكات .