بەرهەم سالح گرووپێكی رۆژنامەنووسی كڕیوە لە رێگای گرووپەكە هێڕش دەكەنە سەر چەند سەركردەیەكی یەكێتی
دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح لە هاوپەیمانی بۆ داد پەروەری دیموكراسی دەستی لە كار كێشایەوە لە پێناو پۆستی سەرۆكی كۆمار, لە دوای راگەیاندنی حزب ژمارەیەك نوسەرو رۆژنامەنووسی لەگەڵی چوونە نێو هاوپەیمانیەكە و دواتریش لەگەڵ ئەو دەستیان لەكار كێشایەوە ئێستا ئەو كۆمەلە رۆژنامەنووسە لە سەرۆكایەتی كۆمار دامەزراون هەمیشە وەك گرووپێك بۆ بەرگری لە بەرهەم ساڵح هێڕش دەكەنە سەر كەسایەتی و لایەنە سایسەكانی دیكە تەنانە چەند كەسایەتیەك لە نێو یەكێتی.
سلێمانی عەبدوڵا یونس كە لەگەڵ بەرهەم ساڵح لە یەكێتی چووە دەرەوە و لە سەروبەندی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا كەناڵی فەرمیی یەكێتی چەند بەڵگەی خانەنشینییە نایاساییەكەی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاو كردەوە، لە مانگی ١٠ی ٢٠١٨ەوە گەڕاوەتەوە نێو یەكێتی و لە نوێترین نووسینیشیدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، یەكێتی ئەگەر ببێتە ئۆپۆزسیۆن، دەتوانێت فۆرمێكی نوێ بھێنێتە كایەوە و بژاردەی حكوومەتی سێبەر بكات بە وێستگەی سەردەمێكی دیكەی بنیاتنانەوەی جیاوازی خۆی.
هاوكات هێرش دەكاتە سەر ”بەشێك لە سەركردایەتی“ی یەكێتی و ئاشكرای دەكات، ئەو وێستگەیە ”ڕەنگە بەشێك لە سەركردایەتییەكەی بەحوكمی بەرژەوەندییە تایبەتییەكان، تووشی دڵەڕاوكێ بكات“.
لە دوای گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەكێتی، ئەمە یەكەمین جارە كەسێك لە گرووپەكەی بەرهەم ساڵح، قسەیەك لەبارەی سەركردایەتیی حزبەكەوە بكات، لە كاتێكدا پێشتر ئەوانیش یەكێك بوون لەو باڵانەی یەكێتی كە لەناوخۆدا لە ململانێیەكی سەختدا بوون.