وەزارەتی دارایی بڕیارێک لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەکات

 

لەگەڵ ئەوەی بەهۆی قەیرانی دارایی لەهەرێمی کوردستان بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەکانیان کەمکرایەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی دەرماڵەی شوێنی جوگرافی فەرمانبەران دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە وێنەیەکی بە (خواکوڕک) گەیشتووە و واژوی ڕێباز محەمەد حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە و تێیدا ئاڕاستەی سەرجەم گەنجینەکان کراوە و ڕوونکردنەوە لە بارەی خەرجکردنی دەرماڵەی شوێنی جوگرافی فەرمانبەران خراوەتە ڕوو.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوە خراوەتە ڕوو، کە هەر فەرمانگەیەک ئۆتۆمبێلی بەکرێگیراوە یان ئۆتۆمبێلی میرییان هەیە بۆ گواستنەوەی فەرمانبەرانیان ئەوا نابێت دەرماڵەی شوێنی جوگرافی بۆ هیچ فەرمانبەرێک خەرج بکرێت.

Back to top button