حزبوڵای عێراقی هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
حزبوڵای عێراقی ھەڕەشەی بەرەنگاربوونەی چەكداری لە ھێزەكانی ئەمریكا دەكات.
محەمەد موحی گوتەبێژی كەتائیبی حزبوڵای عێراق، ھەڕەشەی بەرەنگاربوونەی چەكداریی لە ھێزەكانی ئەمریكا كرد و رایگەیاند: “ھێزەكانی ئەمریكا داگیركەرن، ئەگەر حكومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران كار بۆ دەركردنی ئەو ھێزانە نەكەن، ئەوا گەل و بەرەی مقاوەمە مافی خۆیانە بە چەك بەرەنگارییان ببنەوە”.
حزبوڵا، حكومەتی پێشووی حەیدەر عەبادی به به‌رپرسیاری بوونی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ده‌زانێت”.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له كاتێكدایه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت له‌باره‌ی نه‌یارێتی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق، له به‌غداوه گووتی: “ئێمه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق لێره‌ین و ئه‌ركه‌كانی خۆشمان ده‌زانین”.