ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌و بریاری كۆتایی ده‌دات

لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ،ڕایگه‌یاند:” کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ، سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی بڕیاری کۆتایی كۆده‌بیته‌وه‌ “.

لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتیی ده‌شڵێت:” له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس لە بڕیاری کۆتایی یەکێتی لەبارەی ڕێککەوتنەکەی ٥ی ٢ی ٢٠١٩یان لەگەڵ پارتی دەکرێت”.

بڕیاربوو کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ۱۸ـی شوبات، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام ڕێڤینگ هرووری، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان ئاشکرای کرد کە فراکسیۆنی یەکێتی داوای کردووە کۆبوونەوەکە ٢٤ کاتژمێر دوابخرێت.

Back to top button