عیرفان كەركووكی : كۆبونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك بهڕێوه ناچێت
عیرفان كەركووكی سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی ،لهبارهی كۆبونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك، رایگەیاند:” “ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك بەڕێوە ناچێت و تاوەكو ئێستاش رۆژی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە، بۆیە ئێمە چاوەڕێین كات و شوێنێك بۆ كۆبوونەوەكە دیاری بكرێت تاوەكو بەشدار بین”.
سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی گوتیشی :” پێمان باشە رێككەوتن لەسەر هەموو ئەو پرسانە بكرێت كە بۆ پارێزگای كەركووك پێویستن، بابەتەكەش پەیوەسته بە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك، چونكە دەبێت رەچاوی ئەو بارودۆخەی كەركووك بكرێت، چ وەكو بارودۆخی ئیداری، چ وەك بارودۆخی ئەمنیی شاری كەركووك”.
سەبارەت بە هۆكاری نەبەستنی كۆبوونەوەكەش، عیرفان كەركووكی سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی دهلێت:” هۆكارەكە رێككنەكەوتنی سیاسییە، بۆیە دەبێت رێككەوتنێكی سیاسی لە نێوان لایەنەكاندا بكرێت و چۆنیەتیی بەستنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك چ وەك كات چ وەك شوێن، رێك بخرێت”.