سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی مامۆستایان ده‌كه‌ین

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، داواكارییه‌كانی مامۆستایان ره‌وایه‌و كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند: داواكارییه‌كانی مامۆستایان ره‌وایه‌و كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ بوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی گوتی: هه‌موو ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییانه‌ی هه‌ن عێراقیین، هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بیانی بوونی نییه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چن، هه‌موو لایه‌نه‌كان چیدیكه‌ جه‌نگیان ناوێ.

 

Back to top button