داواكاریه‌كی پارتی له‌به‌رامبه‌ر پارێزگاری كه‌ركووك ئاشكرا ده‌بێت
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار سیوەیلی له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه كه بۆچوونی پارتی له‌باره‌ی كه‌ركووك نه‌گۆره و پارتی ئاماده نیه كه‌سێك له گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكرێته پارێزگاری كه‌ركووك، ده‌لێت پارتی به‌رده‌وامه له بۆچوونه‌كانی خۆی و نه‌گۆڕاوه بۆچوونه‌كانی”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له سه‌رچاوه‌ی زۆری تایبه‌ت دا له‌باره‌ی كه‌ركووك، پارتی لهدانووستاندنهكاندا، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایانه عێراقیه‌كان، له ئاستی سێ مه‌رج بۆ كه‌ركووك، گفتوگۆی كردووه، ئه‌وانیش بریتین، له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و هیزه‌كانی تری سه‌ربازی عێراقی له ناو شاری كه‌ركووك، دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆی بریاره‌كانی پارێزگاری سه‌پاوی سه‌ر كه‌ركووك، ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، دوایش گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئالای كوردستان”.
هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” پاش جێبه‌جی كردنی ئه‌م دوو مه‌رجه پارتی ئینجا گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی پاریزگارێكی كورد ده‌كات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پارتی دیموكراتی كوردستان لهدانووستاندنی دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كه یه‌كێتی داوایی پاریزگاری كه‌ركووكی كردووه، پارتیش له‌به‌رامبه‌ر دا داوای گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه و ئاڵای كوردستان و ده‌ركردنی حشدی شه‌عبی له یه‌كێتی كردووه له‌به‌رامبه‌ر دا یه‌كێتی گوتوویه‌تی ئه‌مه له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه نیه، پارتیش پێی گوتووه، كه‌وایه دانانی پارێزگاریش هیچ له دۆخی كه‌ركووك ناگۆڕێت”.
پێشتر میدیا سێبه‌ره‌كانی یه‌كێتی كه به میدیایی ” ژنراویژكارهكانی یه‌كێتی ناسراون” هه‌واڵێكیان بڵاو كرده‌وه گوایه پارتی داوای بیرهنهوتیهكانی هاڤان و بای حه‌سه‌نی له‌یه‌كێتی كردووه، له‌به‌رامبه‌ر دانانی پاریزگاریك له‌كه‌ركووك، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان داواكاریه‌كه‌ی پارتی ده‌ركردنی حشدی شه‌عبی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاره‌كانی ته‌عریبی راكان سه‌عد و گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بووه، به‌لام یه‌كێتی گوتوویه‌تی ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه‌و پارتیش گوتوویه‌تی كه‌وایه دانانی پارێزگاریش هیچ له‌دۆخی ناهه‌مواری خه‌ڵكی كه‌ركووك ناگۆڕیت”.