هاوڵاتیەكی كەركووك: بافیل و لاهور و بەرهەم لە كەركووك یەك بەرمیل ئاو بخۆن پێیان ناگوترێ عافیەتە, بە چ مافێك كەركووك بە هیخۆیان دەزانن
دوای ئەوەی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو كەمتر لە نیوەی ژمارەی كوسیەكانی پەرلەمان لە پەرلەمانی كوردستان كورسی بەدەست بهێنێت, لە ئێستادا دەیەوێت لەمپەرێك لەبەردەم پێكهێنانی حكوومەت دروست بكات, جگە لەوەی داوای پۆستی زیاتر لە قورسایی سیاسی خۆی دەكات ئەوا بەمەرجێك بەشدار دەبێت كە خیانەتكارێك بكاتە پارێزگاری كەركووك پارتی دانی پێدا بنێت, هاوڵاتیەكی كەركووك دەلێت یەكێتی دۆڕاوە ئێستا لە خراپترین دۆخی سیاسی دایە.
هاوڵاتیەكی كەركووك كە لە بەر دۆخی خراپی ئەمنی و ئەو عەسكەرتاریەتەی كەركووك داوای پاراستنی ناوەكەی كرد, رایگەیاندووە:” خەلكی كەركووك بەڵایانەوە سەیرە كە یەكێتی دەیەوێت كەركووك بكاتە قوربانی یەك كەس, هەموو خەلكی كەركووك ئەوانەی ئێستا ناوێرن لەبەر داگیركاران و گرووپە مافیاكانی خیانەتكاران قسە بكەن رۆژێك دێت تۆلەی ئەو پێشمەرگەیەی بەر زنجیری دەبابەكانی سوپای پاسداران و حەشد كەوت لێیان بكاتەوە.
ئەو هاوڵاتیەی كەركووك دەشڵێت:” ئێستا یەكێتی كەركووك وەك كارتی بەشداری كردن لە حكوومەت و هەڕەشەی دوو ئیدارەی بەكاردێنن, تێناگەین بە چ مافێك داوای دوو ئیدارەی دەكەن, لە كاتێكدا دەمێكە دەباشان ئیدارەی خیانەت و ماڵجیاییە لە كورد,قسەیەكی كوردی هەیە كە دەڵێت كە “ریشی گەوران كەوتە دەستی مندال یاری پێدەكات” ئێستاش ریشی ئەوانەی كە هەستی نەتەوایەتیان هەبوو كەوتۆتە دەستی بافیل و لاهور و بەرهەم, كەچی لە كەركووك یەك بەرمیل ئاو بخۆن پێیان ناڵێن عافیەتە.