كەنەدا: ئالای كوردستان لەسەر بینای شارەوانی تۆرینتۆ هەڵدەكات.

 

لەگەڵ نزیك بوونەوەی ساڵیادی كارەساتی كیمیاباران كردنی هەلًەبجە, وا بڕیارە لە شاری تۆرینتۆی كەنەدا مەراسیمێك بەڕێوەبچێت, رۆژنامەنوسێكی كورد دەنوسێت لە ڕێوڕەسمەكەدا ئاڵای كوردستان بە فەرمی هەڵدەكرێت.

ڕەحیم ڕەشیدی، رۆژنامەوانی كورد، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاندووە كە وا بڕیارە ڕۆژی(١٦-٣-٢٠١٩) شارەوانی شارۆ تۆرۆنتۆی وڵاتی كەنەدا بە پشتیوانی كوردستانیانی شارەكە بە فەرمی ئاڵای كوردستان لەسەر شارەوانی تۆرۆنتۆ هەڵبدرێت.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە مەبەست لە چالاكییەكە وێڕای ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان و قارەمانییەتی پێشمەرگە و بەرزڕاگرتنی قوربانیانی هەڵەبجە، هاوكات ناڕەزایەتییەكە لە دژی داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك.

Back to top button