وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوه‌رۆكی گفتوگۆی سه‌رۆك بارزانی و مایك پۆمپیۆی ڕاگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوه‌رۆكی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له نێوان سه‌رۆك بارزانی و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد و پۆمپیۆ داوای كردووه به زووترین كات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنرێت و دووپاتیشی له به‌رده‌وامی پێشخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆبێرت بالادینۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له باره‌ی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ سه‌رۆك بارزانی گوتی، له‌میانه‌ی گفتوگۆكه‌دا، مایك پۆمپیۆ دووپاتی له گرنگیدانی سه‌رۆك بارزانی له پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و عێراق كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
زیاتر گوتی، پۆمپیۆ باسی له گرنگی په‌له كردنی كوردستان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی كوردستان و ده‌نگی گه‌ل كردووه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه به‌لای خه‌ڵكه‌وه گرنگه كه دوای بڕیاردانی ئه‌وان به زوویی و بێ كێشه حكوومه‌تی نوێ ڕابگه‌یه‌نرێت.
له كۆتایی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه پرسی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی داعش له عێراق خرایه به‌رباس و ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له پشتیوانی به‌رده‌وامی خۆی بۆ عێراق كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر ئه‌گه‌رێك پشتیوانی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی عێراق بێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تیرۆر له وڵاته‌كه ڕیشه‌كێش بكرێ.