رێباز حەملان: نێچیرڤان بارزانی دۆخهكهی گهیانده کەنارێکی ئارام

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادە ناودەبات کە بە جورئەتەوە بەرەوڕووی ھەموو ئاڵنگارییەکان وەستایەوە و توانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکان لە کۆتاییدا بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام.
رێباز حەملان، وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فەیسبووکی خۆی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە لەژێر ناوی نێچیرڤان بارزانی کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادەبوو.
رێباز حەملان نووسیویەتی: سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە جورئەتەوە بەرەوڕووی ھەموو ئاڵنگارییەکان وەستایەوە، دوای بڕینی بودجە و ھاتنی دڕەندەترین گرووپی تیرۆریستی کە بە داعش ناسرابوو و دروستبوونی قەیرانی دارایی و ململانێی ناوخۆیی و کێشەکانی بەغدا و داخستنی فڕۆکەخانە و داخستنی دەروازەکان و پەلاماردانی پایتەختی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵدان بۆ لە ناوبردنی کیانی ھەرێمی کوردستان”.
وەزیری دارایی دەڵێت: بە دیپلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکا و ئەوروپا و بەپشتیوانی و لەخۆبوردەیی و سیاسەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە سەرۆکایەتی ھەرێم و پاشان وەک سەرکردەیەکی گەورەی کورد کە بەرگری و پشتیوانییەکی بێ وێنەی ھەرێم و حکوومەتی کرد، هەروەها خۆڕاگری هاووڵاتیانی هەرێمەکەمان و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەڵێندەران و ورەی پۆڵایینی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و قوربانیدانی شەھیدە سەربەرزەکانمان و ھەروەھا، ستافی کابینەی هەشت کە شانیان دایە بەر کێشە و ئاڵنگارییەکان و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییان خستەسەر ناوی خۆیان و بوونە پاڵپشتێکی بەھێز بۆ سەرۆکوەزیران کە توانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکان لە کۆتاییدا بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام.