مەسعوود حەیدەر: كوردستانیان خۆیان نەچەماند.. سەرۆك بارزانی دەرگا داخراوەكانی واڵا كرد
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، ڕاوێژكاری سه‌رۆك بارزانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیی رایگه‌یاندووه: گه‌لی كوردستان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به‌رگه‌ی ناخۆشترین قۆناغی ژیانی گرت و خۆی نه‌چه‌مانده‌وه، وه‌ك نوێنه‌ری كورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كه ئاگاداری وه‌رده‌كارییه‌كانم، بنه‌مای خۆڕاگری ھه‌رێم له سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و لێھاتوویی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی و تیمی حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، كه مه‌له‌فی ئابوورییان به‌ده‌سته‌وه بوو، كه بێگومان ده‌سپێكی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی ھه‌رێم، له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا بوو بۆ به‌غدا.
حه‌یده‌ر ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: سه‌باره‌ت به داھاتووی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ته‌واوكاریی حكوومه‌تی پێشوو ده‌بێت و ده‌سپێكی قۆناغێكی تر ده‌بێت له یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد و بووژانه‌وه‌ی ئابووری و بنیاتنان و خۆشگوزه‌رانیی گه‌لی كوردستان، قۆناغی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و گه‌شه‌ی ئابووری و به‌ھێزبوونی كورد له به‌غدا و یه‌كھه‌ڵوێستیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی به‌غدا ده‌بێت، له چوار ساڵی داھاتوودا، كاروانی بنیاتنان و گه‌شه‌ی ئابووری و خزمه‌تگوزاری ده‌ست پێده‌كات.
گوتیشی: به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكی كابینه‌ی داھاتووی حكوومه‌ت كاك مه‌سروور بارزانی و به ھاوكاریی ھێزه سیاسی و به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت و پشتیوانی گه‌لی كوردستان، لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه یه‌كه‌م ھه‌نگاوی ئه‌و قۆناغه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی ده‌رگا داخراوه‌كانی بۆی واڵا كرد.