لە بەغداد ٢٥٥ بارەگای حەشد داخران
كەریم نوری سەركردە لە ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی ئاماژەی بەوە كرد لە شاری بەغداد ٢٥٥ بارەگای حەشدی شەعبی داخراون
بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان كە لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی بەغدادەوە پشتراست كراوەتەوە لەو بارەگایانەوە ھەرەشەی كوشتن و مامەڵەی نایاسایی و فڕاندن و كۆكردنەوەی پارە لە ھاوڵاتیان ئەنجام دراوەو ئەو داھاتانەش بۆ چەند سەركردەیەكی حەشد بوون
بۆ رێگری گری كردن لەو كارەی ھێزەكانی حەشد ھێزەكانی پۆلیس ھەڵمەتێكیان ئەنجامداو سەرجەم ئەو بارەگایانەیان داخست كە كاری دزی و كوشتن و فراندنیان ئەنجامداوە