یەكێـتی ئامادەكاری تەواومانكردووە بۆ بەشداری كردنی لە حكوومەت

 

دوای ئەوەی پارتی و یەكێتی رێككەوتننامەیەكیان بۆ ماوەی چوار ساڵ و پێكهێنانی حكوومەت واژۆكرد, میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردەوە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە بۆ بەشداریكردن لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی كوسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی كۆبووه و دواتر ‌.

لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی گوتی: چەند بڕیارێك له بارەی پێكهێنانی حكومەتەوە دراو و بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا یەكێتی و پارتی كۆببنەوە.

گوتیشی: یەكێتی نەیوتووە كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرین و تا ئێستاش داوای هیچ پۆستێكی نەكردووە و چاوەڕوانی كۆبوونەوەی چەند رۆژی داهاتووی نێوان یەكێتی و پارتین.

له ‌بارەی گفتوگۆكانیشەوە لەتیف شێخ عومەر گوتیشی: یەكێتی چەند لیژنەیەكی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهێناوە و ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە بۆ بەشداری لە حكومەت.

Back to top button