كۆمسیۆن قەوارەی یەكێتی و نەوەی نوێ‌ بە 41 ملیۆن دینار سزا دا

 

دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی تایبەت بە بڕە پارەی بە بارمتە دانراوی لایەنەكان كرد, بە پێی نوسراوەكەی كۆمسیۆن دەردەكەوێت كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نەوەی نوێ و سێ قەوارەی سیاسیی دیكە، بڕی ٤١ ملیۆن دینار سزا دراون.

(خواكوڕك) وێنەیەكی نوسراوەكەی كۆمسیۆنی دەست كەوتووە كە ، لە ئەنجامی سەرپێچیكردن و پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری داوە، بە پێبژاردن (غەرامە) سزای چەند قەوارەیەكی سیاسی بدات كە لە ئۆفیسی سلێمانیی كۆمسیۆن ناوی خۆیان تۆمار كردووە.

سزاكانیش بەم شێوەیە:

– یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕی ٣٠ ملیۆن بارمتەی داناوە و ٩ ملیۆن دینار غەرامە كراوە.

– جووڵانەوەی نەوەی نوێ ٣٠ ملیۆن دیناری بە بارمتە داناوە و ١٠ ملیۆن غەرامە كراوە.

– بزووتنەوەی بروسكەی توركمانی یەڵدرم بڕی ٢٥ ملیۆن دیناری بە بارمتە داناوە و ١١ ملیۆن و ٢٥٠ دینار غەرامە كراوە.

– لیستی دیموكراتی مەسیحیش ١٥ ملیۆن دینار بارمتەی داناوە و ١١ ملیۆن و ٢٥٠ ملیۆن دینار سزا دراوە.

– تێكڕا ئەو چوار لایەنەی لەلایەن كۆمسیۆنەوە سزا دراون، بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناریان وەك بارمتە داناوە و ٤١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار سزا دراون.

Back to top button