پەرلەمانتارێكی پارتی: ھەوڵدەدەین پێشینەی ھاوسەرگیری و خانوبەرە دەستپێبكاتەوە

پەڕلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای دەگەیەنێ قەیرانی دارایی ھەرێمی کوردستان بەرەو کۆتای دەڕوەت، ئێمە چاوەڕێ دەکەین میزانیەی حکوومەتی ھەڕێم بێتە پەرڵەمانی کوردستانەوە بۆ ئەوەی پێشینەی ھەوسەرگیری و سلفەی خانوبەرە بۆ ھاووڵاتیان تەرخان بکەین.

زانا مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: “بەھۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی چەند ساڵێکە پێشینەی ھاوسەرگیری و سولفەی عەقار وەستاوە، بەڵام خۆشبەختانە دوای ئەوەی سیستەمی پاشکەوتکردنی مووچە بە یەکجاری کۆتایی پێھات، ئێستا قەیرانی دارایی بەرەو کۆتایی دەڕوات، بێگومان دوای پێکھێنانی کابینەی نوێێ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، میزانیەی ساڵانەی حکوومەتی ھەرێم دێتە پەرلەمانی کوردستان، بۆیە ئێمە ئەوکاتە وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کاری جدی دەکەین بۆ ئەوەی پێشینەی ھاوسەرگیری بە گەنجان و سلفەی عەقار بە ھەووڵاتییان بدرێت”.

گوتیشی: “تاکوو کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم پێکنەھێنرێت، ناتوانین پارە بۆ ھیچ شتێک تەرخان بکەین، بەڵام ئێمە چاوەڕێی میزانیەی ساڵی ٢٠١٩ین کە بێتە پەرلەمانی کوردستان، بێگومان ئەوکاتە ھەموو ئەو سێکتەرانەی کە پەیوەستن بە باشکردنی دۆخی ئابووروی ھاووڵاتیانی کوردستان، بەتایبەتی ھەلی‌کار ئێمە لە میزانیەی حکوومەت جێگەیان بۆ دەکەینەوە، بۆ ئەوەی بزانین لە میزانیەی حکوومەتی ھەرێم پێویستمان بە چەند ڕاژەی دامەزراندن ھەیە، ھەروەھا کاری جدی لەسەر کارمەندانی خۆبەخش و گرێبەستی دامودەزگا حکوومیەکان دەکەین”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، ھەموو ھەوڵەکانی خۆمان چڕ دەکەینەوە بۆ ئەوەی دووبارە پێشینەی ھاوسەرگیری و پێشینەی خانووبەرە بۆ گەنجان سەرف بکرێت، چونکە گەنج پێویستی بەوەیە ھەلی‌کاری بۆ بڕەخسێت، بەڵام ھەموو ئەوانە لە سیستەمی میزانیەی حکوومەتی ھەرێمدا جێگەی دەکرێتەوە”.

زانا مەلا خالید، باسی لەوەش کرد: “فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕێککەوتنێکی ھەیە لەگەڵ خەڵکی کوردستان، ڕێککەوتنەکەمان کارنامەکەمان بووە لەناو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بێگومان ئێمە پابەندین بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەوە، چونکە خەڵکی کوردستان، جارێکی دیکە متمانەی بە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، بۆیە فراکسیۆنەکەمان بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پێشینەی ھاوسەرگیری و خانوبەرە بۆگەنجان دەبین بکرێت”.

Back to top button