بەرهەم ساڵح عێراقیەكان بەختیان هەیە كە دراوسێی ئێرانن

 

دوای ئەوەی حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران سەردانی عێراقی كرد, لە گەڵ هەرە یەكە لە بەرهەم ساڵح و عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كەوت, لە ماینەی سەردانەكەی 22 رێككەوتنی لەگەڵ عێراق واژۆ كرد
لە میانەی وتاری بە خێرهێنانی حەسەن رۆحانی, بەرهەم ساڵح رایگەیاند كە ئێران وڵاتێكی گرنگە بۆ عێراق و خەلكی عێراق بەختێكی باشی هەیە كە ئێران دراوسێیانە, ئەم قسەیەی بەرهەم ساڵح بووە مایەیی تەنز لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.
چاڵاكوانێكی عێراقی لە پێگەی خۆی نوسیویەتی:” وەسفەكەی بەرهەم ساڵح زۆر نەزانانە بوو, عێراق یەكێكە لە قوربانیەكانی دەستی ئێران و سیاسەتەكانی, ئاخر بەختمان بە درووستكردنی میلیشاكانی حەشدی شەعبی كە گەورەترین بەڵان بۆ وڵات و بە هەناردەكردنی ماددەی هۆشبە و ئەو تەقینەوانەی كە ئێران لە عێراق دەیكات نابێت”.
هەروەها لە چەند پەیجێكی دیكەی تۆری كۆمەڵایەتی جگە لە هاژتاگی بەخێرنێیت بۆ عێراق رۆحانی, نوسیویانە, با بەرهەم ساڵح یەك سودی ئێرانمان پێ‌ بڵێ ئێمە سەد زیانی ئێرانی پێدەڵێین”.

Back to top button