به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان، متمانه‌یان به‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئیداره‌ی سلێمانی نه‌ماوه‌

پاش ئه‌وه‌ی دوێنی 12ی 3ی 2019 پاره‌یمووچه‌خۆڕانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی دزرا، له‌ ئێستادا ترسێكی زۆر كه‌وتۆته‌ نێوان بانكه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌و ئیداره‌یه‌، به‌رێوبه‌ری ئه‌وقافی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین، له‌ ترسی دزینی پاره‌ی مووچه‌خۆڕان ده‌مانچه‌ هه‌ڵده‌گرێت”.

كارمه‌ندانی ئه‌وقافی راپه‌رین وێنه‌ی م.حمه‌ده‌مین شاوری به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری ئه‌وقافی راپه‌رینیان بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ریان نووسیوه‌ ئێستا به‌سه‌رپه‌رشتی م.حمه‌ده‌مین پاره‌ی مووچه‌خۆرانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌ سه‌ڵامه‌تی گه‌یشته‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان”.

به‌هۆی دزینی پاره‌ی مووچه‌خۆڕانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی كه‌ ئه‌مرۆ له‌لایان ده‌زگا ئه‌منیه‌كان “پاره‌ دزه‌كان” ده‌ستگیركران، دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ی شله‌ژاندووه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان بۆ گه‌یاندنی پاره‌كه‌، به‌سه‌ڵامه‌تی چه‌ك هه‌ڵده‌گرن”.

چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی تر كه‌ ئه‌مرۆ واده‌ی هێنانی مووچه‌ى فه‌رمانگه‌كه‌یانه‌، به‌چه‌كه‌وه‌ روویان كردۆته‌ بانگه‌كان بۆ هێنانی پاره‌ی مووچه‌خۆڕانیان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و رووداوه‌ دیت كه‌ له‌ سلێمانی روویداوه‌، له‌ ئێستادا فه‌رمانگه‌كان متمانه‌یان به‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ لاواز بووه‌”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رێكی تر كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو ناوی و ناونیشانی خۆی ئاشكرا بكات، به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، به‌ڵێ به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ چوار له‌ فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌چه‌كه‌وه‌ چووین بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی فه‌رمانگه‌كه‌مان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سلێمانی ئه‌م رووداوه‌ روویداوه‌، متمانه‌مان به‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه‌م بۆته‌وه‌”.

به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌رین، م.حمه‌ده‌مین شاوری
Back to top button