یەکیتی و هەڵەبجە .. زاڵم و مەزڵوم
کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە تەنها هۆکارو جێبەجێکارەکەی ناگەڕێتەوە بۆ رژێمی بەعس، بەڵکو یەکێتییش تیایدا بەشدارەو تەنانەت بەردەوام بوون لەسەر زوڵملێکردن و سوکایەتیکردن بەو شارەو خەڵکەکەی لەلایەن یەکێتیەوە هەتا ئێستا درێژەی هەیە. کاتێ بە رابردوودا دەچینەوە مێژوو پێمان دەڵێت:
١- رژێمی بەعس کە دەستی بۆ تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە برد، هاندەرە سەرەکیەکەی یەکێتی بوو، بەو هۆیەی لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق سوپای پاسدارانی بردە هەڵەبجەو ئەوەش رژێمی بەعسی هاندا کە ئەو تاوانە لەبیرنەکراوە دژی هەڵەبجە ئەنجامبدات. لە دوا کۆنگرەی یەکێتیدا ، کە تازە نەوشیروان لە یەکێتی جیاببوەوەو گۆڕانی دروست کردبوو، مام جەلال لە راپۆرتی کۆنگرەی حزبەکەیدا بە ئاشکرا باسی ئەو راستیەی کردو وتی: نهوشیروان مستهفا، هۆکاری هێنانی ئێرانییهکان بوو بۆ ههڵهبجه، ههر ئهوهش بووه بیانوو لای رژێمی بهعس، تا ههڵهبجه کیمیاباران بکات!
٢- نوسین و قسەکانی خودی نەوشیروان زۆرن لەسەر داننان بە راستی تاوانبارێتی یەکێتی و گۆڕان بەرانبەر هەڵەبجە.. قسەیەکی بەربڵاوی نەوسیروان هەیە کە وتویەتی : ئاخ بۆ هەڵەبجەیەکی تر… هەروها نەوشیروان لەبارەی ھەڵەبجە دەڵێت: عێراق ئاگاداری کردینەوە لەوەی کە ئەگەر لەھەر ناوچەیەک، بەھێز ھاوکاری سوپای ئێران بکەین، بە کیماوی لەو ناوچەیە دەدات، ئەگەر سلێمانیش بێت. ئێمە لەھەڵەبجە ھاوکاری ئێرانمان کرد، گوێمان بەو ئاگادارکردنەوەی عێراق نەدا، عێراق قسەی خۆی بردە سەرو کیمایی لەھەڵەبجەدا.
٣- دەماودەم گوێم لێبوە کە وتراوە: لەکاتی کێمیابارانەکەدا کە جەستەی هەزاران لە گەورەو بچوکی خەڵکی هەڵەبجە لەناو شارەکەو دەوروبەیدا لەسەر زەوی بوونە، ئا لەو کاتەدا تاقمێک لە چەکدارانی یەکێتی بە فەرماندەیی شەوکەتی حاجی مشیر بەسەر روفاتی شەهیدان و بەتایبەت کچان و ژناندا گەڕاون و گوارەو ملوانکەو ئەنگوستیلە ئاڵتونەکانیان لە گوێ و مل و دەستی ئافرەتە شەهیدەکان کردونەتەوەو بە تالانیان بردوەو وتویانە: تازە ئەوانە مردوون !!!!!!!!!!!
٤- تاوانێکی تری یەکێتی دژی هەڵەبجە مەسەلەی ئازادکردنی ئەو فڕۆکەوانەیە کە بۆمبای بەسەر هەلەبجەدا باراند، ئەو فڕۆکەوانە ناوی (تارق رەمەزان)ە و دوای پرۆسەی ئازدی عێراق هاتە سلێمانی یەکێتی لە باوەشی گرت و دوای خزمەتکردنی بۆ ماوەیەک یەکێتی ئەو تاوانبارەی رەوانەی دەرەوەی کوردستان کردو ئێستا دەڵێن وا لە ئەوروپایەیەو لە رەفاهیەتدا دەژی. هەر لە پرسەدا ، یەکێتی بە داڵدەدان و بەڕەڵاکردنی ئەو تاوانبارە نەوەستا، بەڵکو لەم رۆژانەدا هەمومان زانیمان و بینیمان کە یەکێتی لە کەرکوکەوە فڕۆکەیەکی تێکشکاوی سەردەمی بەعسی گواستەوە بۆ هەڵەبجە ، گوایە ئەو فڕۆکەیەیە کە هەڵبجەی پێ بۆمبابرانکراوە، واتا فڕکەکەی تارق رەمەزانی کە یەکێتی پاش خزمەتکتدنی ئازادیکردو ناردی بۆ ئەوروپا.
ه- چهند ساڵێك پێش ئێستا ، کاتی یەکێتی (مالکی) ، کە بوەتە نەیاری کوردستان و تاوانبارە بە بڕینی موچەی خەڵکی کوردستان ، هێنایە سلێمانی و فەرشی سووری بۆ راخست، ویستی ئەو سوکایەتیەی بە سلێمانی کردی بە هەڵەبجەشی بکات و مالکی ببات بۆ سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدان، بەڵام پۆلێک لە لایەنگرانی پارتی لە هەڵەبجە خۆپیشاندانیان کردو رێگەیان نەدا تاوانبارو نەیارێکی وەک مالکی ببرێت بۆ شارەکەیان … بەڵام هەر چەند رۆژ دوای ئەوە، وەک بڵێیی یەکێتی بە دامراندنی خوری نۆکەرایتیەکەی و ئۆخەی کردنێکی تر لە خراپەکاریەکانی بەرانبەر هەڵەبجە، هەستا بە دزیەوە کۆنە بەعسی و بێ سومعەو نەیارێکی تری کوردستان (حەنان فەتلاوی) بردە هەڵەبجەو ناو مۆنۆمێنتی شەهیدان و دواتر وێنەی سەردانەکەی ئەو ژنە نابوتە لەناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، بڵاو بوەوە.
ئەمە تەنها ئەو تاوان و زوڵم و خراپەکارییە سەرەکیانە بوون کە یەکێتی و دواتر گۆڕان هاوشانی رژێمی بەعس دژی هەڵەبجەو خەڵکەکەی و پیرۆزی خوێنی شەهیدان ئەنجامیانداوە… ئەمانە تاوانن وەک زامی هەڵەبجە لەبیر ناکرێ.