به‌په‌له‌ .. پارتی دەستەی سەرۆکایەتی بۆ فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژارد

پەرلەمانتارێکی پارتی ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەکشەممە فراکسیۆنی پارتی دەستەی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبژارد.

شوان كه‌ریم زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە (خواكورك)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ یەك شەممە ۱۷/۳/۲۰۱۹ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەنجام دا و دەستەی سەرۆکایەتیی بۆ فراکسیۆن هەڵبژارد”.

زراری ئاماژەی بەوەش دا: “ئومێد خوشناو بە سەرۆکی فراکسیۆن، نەجات شەعبان بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆن، پێشەوا ھەورامانی گوتەبێژ، بەھمەن کاکە عەبدۆڵا بە بڕیاردەری فراکسیۆن  لیزا فەلەکەدین”یش بۆ پەیوەندییەکانی فراکسێون هەڵبژێردراون.”

 

Back to top button