یەکێتی لە بەرامبەر پۆستەکانی لە هەولێر چ پۆستێک لە سلێمانی بە پارتی دەدات؟

چاودێرێکی سیاسی ئاشکرای دەکات کە ئەو پۆست و پشکانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر داوایان دەکات، دەبێت بەرامبەر بەو پۆست و پشکانە بێت کە حزبەکە لە سلێمانی بە پارتی دیموکراتی کوردستانی دەدات.

نیاز حاجی، چاودێری سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕای گەیاند، یەکێتی شەش مانگە شەڕی وەرگرتنی پشکی زیاتر لە قەبارەی خۆی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و چەندین مەرجی ”ناحەقی“ داناوە، بەو هۆیەشەوە ماوەی شەش مانگە نەتواندراوە حکوومەت پێک بهێندرێت.

هاوکات پرسیاری ئەوەی کردووە کە یەکێتی کاتێک داوای شەراکەتی راستەقینە و پشکی زیاتر لە هەولێر دەکات، لە بەرامبەردا لە سلێمانی چی بە پارتی دەدات؟ ئایا پارتی بەوە رازی دەبێت کە یەکێتی لە ھەولێر شەریک بێ و پشکی زیاتریان پێ بدرێت و لە سلێمانیش پارتی خۆی خاوەنی ھیچ نەبێ؟

نیاز حاجی نەیشاردووەتەوە کە ”پێویستە“ هەر پشکێکی یەکێتی لە هەولێر، بەرامبەر بە پشکێکی پارتی بێت لە سلێمانی، ”دەبێ پارتی بەم شێوەیە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات، ئەو کاتەش دەنگدەرانی هیچ گلەییەکیان نابێت“.

Back to top button