جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان: لێدوانەکەی جێگری سەرۆکی جڤات لە بارەی پۆستی سەرۆکی هەرێم ڕای خۆیەتی هەڵوێستی گۆڕان نیە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی ڕایگەیاند هەلبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە نێو پەرلەمان لە بەرژەوەندی پارتیە، جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لێدوانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی جڤات سه‌باره‌ت به‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆچونی خۆیه‌تی و گوزارشت له‌ جڤاتی گشتی ناكات.

جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ دیدارێكی رۆژنامه‌وانی ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاته‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ “ئه‌مڕۆ 3ی نیسانی 2019 ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه‌”.

جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: “ئه‌و دیداره‌ بۆچونی تایبه‌تی خۆیه‌تی و گوزارشت له‌ جڤاتی گشتی ناكات”.

پێشتر ساڵح ژاژ ڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: “ئێستا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مان هیچ بایه‌خی نییه‌، له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتیه‌ و به‌مه‌رامی خۆی گه‌یشتووه‌ و ئێمه‌شی رازیكردووه‌”.

وتیشی: “هه‌ر شتێك به‌ویست و ئاره‌زووی پارتی نه‌بێت تێناپه‌ڕێت و هه‌موو شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌لای منه‌وه‌ هیچ بایه‌خێكی نیه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت یان نا چونكه‌ پارتی به‌مه‌رامی خۆی گه‌یشتووه‌ و زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ ئیتر با سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت.”

Back to top button