سەرۆک بارزانی لەگەڵ شای ئوردن کۆبووەوە
دوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندێکی ئابووریدا، سەرۆک بارزانی لەگەڵ شای ئوردن کۆ دەبێتەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-4-2019، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن، کۆ بووەوە.
ئێوارەی رۆژی هەینی 5-4-2019، سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک و بە بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئەو وڵاتە.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەلیا لە عەممان، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و ئاڵای ئوردن، شازادە فەیسەڵ بن حوسێن، برای شا عەبدوڵڵا پێشوازییەکی شاهانەی لە سەرۆک بارزانی کرد و تیمی پاسەوانی شەرەف سڵاوی سەربازییان لە سەرۆک بارزانی کرد.