سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرا: دەمانەوێت هەرێمێکی پێشکەوتووی وەک کوردستانمان هەبیت

 

جارێکی تر خەڵکی شاری بەسرا ڕژانە سەر شەقام و داوای بەهەرێمبوونی شارەکەیان دەکەن و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای شارەكەش دەڵێ: سازش لەسەر بیرۆکەی هەڕێمبوونی بەسرا ناکەن و داواکاریی سەرەکییانە.

 

سەباح بەزوونی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: “داواکاریی ئێمە، داواکاریی دەستوورییە و ئێمە بەپێی دەستوور داوای بەهەرێمبوونی شاری خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بگەین بە مافی ڕەوای خۆمان.”

بەزوونی ڕاشیگەیاند: “هیچ جاریک دەست لەو داواکارییە بەرنادەن تا نەگەنە ئامانجی خۆیان، ئەمە خواستی خەڵکی شارەکەیانە کەس ناتوانێت ڕیگرییان لێ بکات و هیچ بیانوویەکیش نەماوە، چونکە پێشتر بە بیانووی مانەوەی داعش دوایان دەخست، ئێستا ئەویش کۆتایی هاتووە، ئیمە بەپێی یاسای هەرێمەکان داوا دەکەین.”

بە گوتەی بەزوونی، پشکێکی زۆری بوودجەی عێراق لە داهاتی شارەکەیانە، کەچی شارەکەیان بیبەشە لە هەموو خزمەتگوازارییەکان.

“دەبینین کوردستان پێشکەوتنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە، ئەگەر ئەوان هەرێم نەبوونایە ئیستا پێشکەوتوو نەدەبوون، دەمانەوێت وەک هەریمی کوردستان پێشکەوتوو بین و ئیدارەی ڕێکخستوومان هەبیت و، قازانج لە بیرۆکەی هەرێمی کوردستان بکەین.” بەزوونی وا دەڵێت.

Back to top button