دوای داخستنی بازاری دراو، نرخی دۆلار وەك خۆی مایەوە

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/4/2019، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بەجێگیری مایەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 70 دۆلار و 34 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 63 دۆلار و 08 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەجێگیری مایەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1292 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێر بە هەمان نرخ بوو.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 – 190,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 – 220,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 – 249,000 دینار

Back to top button