بەرپرسێكی رێكخستنەكانی كۆمەڵ: لە ماوەی هەفتەیەك پەنجا كەس نامەی دەست لەكاركێشانەوەیان داوەتە عەلی باپیر

 

دوای ئەوەی ژمارەیەك بەرپرس و ئەندامی كۆمەڵی ئیسلامی دەستیان لە كار كێشایەوە, سەركردەیەك لەرێكخستنەكانی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان،ڕایگەیاند كە لەماوەی‌ هەفتەی‌ ڕابردوودا 50 سەركردەو بەرپرس و كادیر و ئەندام لەریزەكانیان دەستلەكاركێشانەوەی‌ خۆیان پێشكەشكردووە و ئەمیری‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامیش سەرگەرمی‌ ڕاگرتنی‌ ئەو لێشاوەیە.

سەركردەیەكەی كۆمەڵ نەیویستووە ئاماژە بە ناوەكەی بكرێت دەشلێێت:” “ئەم دەستلەكاركێشانەوانە، تەواو مامۆستا عەلی‌ باپیری‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی‌ سەرقاڵكردووە، بەبڕوای‌ من ئەگەر كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ رایگەیاندایە بەشداری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستانی‌ دەكات ئەوا دورنەبوو حزبەكە دوو كەرت بكات”.

رۆژی‌ 19ی‌ ئایار هەریەك لە لە نامەیەكدا هەریەكە لە سەلیم كۆیی و ئیسماعیل رەسوڵ و سەعید هەركی‌، ئەندامانی‌ سەركردایەتی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ دەستلەكاركێشانەوەی‌ خۆیان لە ئەندامێتی‌ ئەو حزبە راگەیاند.

ئەم سێ‌ ئەندام سەركردایەتییە هۆكاری‌ دەستلەكاركێشانەوەیان لە نامەیەكدا بلاوكردەوەو دەڵێن “نەبوونی پرۆژەیەكی سیاسی گشتگیر بەجۆرێك خزمەتی گشت چین وتوێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی بكات بێ جیاكاری لە نێوان تاكەكانی. ئەو بنەما پیرۆزانەی ئیسلام كە بانگەشەی بۆ دەكرێت لەناو حزب لە بنەماكانی دادگەری، و یەكسانی وشورا و راوێژ تەنها بونەتە دروشم و لە هەڵسوكەوتی ناو حزب بەدیناكرێن وپێچەوانەكەشی جێبەجێ دەكرێن”.

دوای‌ ئەم دەستلەكاركێشانەوانە رۆژی‌ 21ی‌ نیسانی‌ 2019، چوار كارگێڕی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی دەستیان لە كاركێشایەوە و رایانگەیاند كە پەیوەندییان بەو حزبەوە نەماوە. لەنامەیەكە وتیان “پاڵپشتی لە سێ ئەندام سەركردایەتییەكەی حزبەكەیان دەكەن كە پێش چەند رۆژێك دەست لە كاركێشانەوەی خۆیان لە كۆمەڵ راگەیاندبوو”.

Back to top button