ره‌شه‌با له‌كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت له ئه‌ڵمانیا پێشوازی و خەڵات دەكرێت
خواكوڕك
فیلمى ڕه‌شه‌با كه باس له چیرۆكى كچێكى كوردی ئیزیدى ده‌كات، دواى ڕزگار بوونى له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ئه‌و نه‌هامه‌تی و سه‌ختیانه‌ی ژیانی كه به سه‌ری دا دێت، ئه‌م فیلمه له چوارهه‌مین فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك له به‌روارى (9 ئه‌یلولی 2016) له یه‌كه‌م ڕۆژى نمایش ئه‌م فیلمه ناڕه‌زاى توندى به دواى خۆیدا هێنا، ناچاربوون په‌خشكردنی ڕاگرن. به‌ڵام ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه و سپۆنسه‌رانی له پێناو گه‌یاندنی په‌یامی فیلمه‌كه له چه‌ندین ڤیستیڤاڵی فیلمی جیهان و نێوده‌وله‌تی نمایش و به‌شدارییان پێكرا، كه دوا جاریان له ڤیستیڤاڵی فیلمی (مانهایم- هایدلبێرگ)بوو، “64 International Film festival Mannheim-Heidelberg “لە شاری مانهایمی ئه‌ڵمانیا وه‌كو فیلمێكی ناوازه و گرنگ خه‌ڵات كرا.
محمد ئاكتاش ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌ڵێت : ئه‌و فیلمه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هاتووه، ئه‌و فیلمه ده‌ربڕینە له خه‌م و ئازاری كوردانی ئێزدی، سینه‌ما ده‌رگایه‌كی دنیایه و ده‌بێته په‌یامێك بۆ هه‌موو جیهان، ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هاتوونه پیشانی هه‌موو جیهان ده‌درێن.
پێشتر محه‌مه‌د ئاكتاش رایگەیاندبوو: له ناو ئه‌و فیلمه‌دا هیچ ناڕه‌واییه‌یان لە به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزیدی نه‌كردوه، به‌ڵكو به پیِچه‌وانه‌وه فیلمه‌كه بۆ خزمه‌تكردنى ئێزیدیەكان بووە، مه‌به‌ست لێی گه‌یاندنی دۆزه ڕه‌واكه‌یانه به جیهان، به‌ڵام هه‌ندێ له برا و خوشكانی ئیزیدیمان بێ ئه‌وه‌ى سه‌یرى كۆتایى فیلمه‌كه بكه‌ن و تێگه‌یشتنێكی راسته‌قینه‌ی سینه‌مایانه‌یان بۆی هه‌بێت و بزانن چى ڕووده‌دات ئه‌وان زۆر خێرا بڕیارى نارازیبوونى خۆیاندا و ئاڵۆزییه‌كی زۆریان بۆ به‌رده‌م داهاتووی بینه‌ری فیلمه‌كه دروست كرد .