شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سەردانی ئێران دەكات لە كاتێكدا ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران هەیە
لەگەڵ ئەوەی ئاستی هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران گەیشتۆتە ئەگەری روودانی جەنگێكی خوێناوی بەڵام ئەمڕۆ شاندێكی بەریتانی بە سەرۆكایەتی ڕیچارد مۆر جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كە هاوپەیمانی نزیكی وڵاتی ئەمریكایە لە ئەورووپا، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ ڕیچارد مۆر جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەگەڵ شاندێكی سیاسی یاوەری بۆ تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییەكان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
ئاژانسی میهری ئێرانی ئاماژەی بەوەداوە “ڕیچارد مۆر و شاندەكەی یاوەری بۆ تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییەكانی “بەرجام” ڕێككەوتنی ئەتۆمی، هەروەها تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییەكانی هەردوولا، گۆرانكارییە ناوچەیی و نیودەوڵەتییەكان لەگەڵ شاندێكی سیاسی سەردانی تارانیان كردووە”.