كادرێكی پارتی بەتووندی وەڵامی فەرید ئەسەسەرد دەداتەوە

خواكوڕك
لە لێدوانێكی دا بۆ رادیۆیی (نەوا)ی نزیك لەحزبەكەی فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت ئەم پەیامەی بارزانی جوانترین پەیان بووە ئەگەر لە قسەی خۆی پەشمان نەبێتەوە، دەڵێَت دوای یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم ئەوكاتە هەنگاوەكانی تر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان زۆر ئاسان دەبێت، گوتیشی “بەهیوام ئەو لێدوانەی بارزانی تەنها بۆ وروژاندنی راگەیاندن نەبێت و لە قسەكانیان پەشیمان نەبنەوە”.
لەبەرامبەر قسەكانی دا ( بەهمەن كاك عەبدولا) كادیری پێشكەوتووی پارتی وەڵامی ئەسەسەرد دەداتەوە دەنوسێت” ئەم ئەسەسەردە لای خۆی بەحساب پیاویكی عەبقەری و عاقڵەو ماوەیەكیش بەرپرسی دراساتی ستراتیجی یەكیتی بووە، بەڵام داماوە بەهۆی پەراویز خستنی و حساب بۆ نەكردنی لەناو یەكیتی كەس نەیدەناسی، واماوەیەكە بەهۆی دابەش بوونی باڵەكانەوە هێنراوەتە پێشەوەو لێدوانی سەیرو سەمەرەدەدات.

ئەو كادرەی پارتی دەشنوسێت” فەرید ئاغا دیارە بەهۆی پشتگوێ خستنیەوە لەناویەكێتی ئاگای لێ نەبوە كەمەكتەبی سیاسی حزبەكەی لەساڵی ۲٠۱۳، ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی درێژكردەوەو بارزانی قبوڵی نەكرد، دواتر هەموو مەكتەب سیاسی حزبەكەی لە بارزانی پاڕانەوەو، پێ یان ووت گەر تۆ قبوڵی نەكەی یەكێتی تیا دەچێت. ئەسەسەردی بێ ئاگا، كەبەرپرسی مەكتەبی بیر و هۆشیاریە، دیارە هۆشی نەماوە ئەگینا بارزانی لەدوای ساڵی ۲٠۱۳ تائێستا لە هەرچی كۆبوونەوەی حزبەكان و پەیامەكانی دا هەیە ئەو قسەیەیی كردوە، تائێستاش لێی پەشیمان نیە، ئەو چی بكات ئێوە نەك كاندید و پیاوی ئەو ئەركەتان نەبوو بەڵكو بەدوو حزبی گەورە شارێكتان پێ ئیدارە ناكرێت .

بەهمەن كاك عەبدولا دەلێت” ئاخر ئاغای فەریدی تۆ بەرپرسی دراساتی ستراتیجی یەكێتی بووی بۆیە یەكێتی حاڵی جوانە، بڕیاری پڕكردنەوەی پۆستی مودیر عامێكتان پێ نادرێت بەهۆی زۆری باڵ و سەر , هەر كەس باسی پەشیمان بوونەوە دەكات، نابی ئەسەسەرد و حزبەكەی بیكەن, چونكە لەئەوان بێ بەڵێن و پەیمان شكێنتر نیە، ئەی كوا پاریزگارە بەڵێن پێدراوەكەی هاوپەیمانەكەتان .

ئەو كادرەی پارتی دەڵێت” ئەسەسەرد لە كۆتاییدا دەڵێ لەشارێكدا، خۆپیشاندان هەبێت ئیرهابی فكری نیە! ئاخر قوڕ بەماڵی یەكێتی وا تۆیان كردووە، بە بەرپرسی مەكتەبی بیر و هۆشیاری، ئاخر هەی عەبقەری خۆ هەمووی مانگێك نابێت میدیایی گۆڕانی هاوپەیمانتان لە ووڵامی ڕەخنەیەكی مەنتقی مەلابەختیاری هاوكوتلە و بەرپرست دا، شوبهاندیان بە چوار پێ و ئەوەی خوا و كلتوری كوردی پێی ناخۆش بێت پێ یان ووت، كاكی خوێندەوار ئیرهابی فكری حەقی لە بوون یان نەبوونی خۆپیشاندان نیە .
دەشڵێت ” شتی تر زۆرە لەسەر پەیمان شكێنیەكانتان و پەشیمان بوونەوەتان بس باجارێ ئەوەندە بەس بێت .

Back to top button