سەرۆ; وەزیرانی بەریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تێریزا مای دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و بڕیارە 7ی حوزەیران بە فەرمی پۆستەکەی جێبهێڵێت.

دەستلەکارکێشانەوەی مەی بەهۆی شکستهێنانی بوو لە جیا بوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا ئەگەرچی زۆرینەوەی خەڵکی بەریتانیا لە ریفراندۆمێکدا دەنگیان بە جیابوونەوە دا.

تێریزای مەی بەرگری لە سیاسەتەکانی کرد و بە کارێکی دروستی دەزانێت، داواشی کرد سەرۆک وەزیرانی داهاتوو ئامانجەکانی بەردەوامی پێبدات.

لە کۆتایی قسەکانی، مەی بە گریانەوە رایگەیاند، کە ئەو وڵاتەکەی خۆشدەوێت و بەم زووانە ئەرکەکەی کۆتایی دێت.

Back to top button