له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی دێرینی خۆی گه‌رماوى قه‌ڵاى هه‌ولێر نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئایار، به‌پێى ئه‌و ڕاگهیاندراوهى ده‌ست “وشه” كه‌وتووه تێدا هاتووه كه پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى گه‌رماوى قه‌ڵاى هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی دێرینی خۆی ده‌ستی پێكرد.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه به سه‌رپه‌رشتی كۆمیسیۆنى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر، پڕۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها له قۆناغی یه‌كه‌مدا رێكخراوى WMFى ئه‌مه‌ریكى پشتگیری دارایی پڕۆژه‌كه ده‌كات.
ئاشكرا كراوه كه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر خه‌رجی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى گه‌رماوى قه‌ڵاى هه‌ولێر یه‌كێكه له به‌رنامه‌كانى ماسته‌ر پلانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر، كه به‌م هه‌نگاوه بڕیاره ده‌ست پێبكاته‌وه و ببێته ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاری گرنگ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دنیا.
قەڵای ھەولێر مێژووه‌كه‌ى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییه‌کان و ھەزار ساڵ پێش زایین ئەم قەڵایە لەلایەن جوولەکەکان و ئاشوورییه‌کان بنیات نراوە تەپۆلکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە، ڕووبەری 120 ھەزار مه‌تر دووجایه و ناوەڕاستی شاری ھەولێر داگیر دەکات، 415 مه‌تر لەئاستی ڕووی دەریا بەرزترە، لەساڵی 2005 لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە بە یەکێک لە گرنگترین 100 شوێنەواری دنیا دەستنیشان کراوە کە پێویستە وەک کولتوورێکی مرۆڤایەتی پارێزگاری لێ بکرێت.