بەرپرسی ئیدارەی لە پارێزگای کرماشان کوژرا

 

یەکێک لە فەرماندە دەسەڵاتدارەکانی شاری ئیسلاماوا لە پارێزگای کرماشان کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ئۆتۆمبیلی ئیدارەی ئاگایی ئیسلاماوا لە گەڕەکی جیهاد لەلایەن کەسانی نەناسراو درایە بەرد دەستڕێژی گوللە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هۆی شەر و تێکهەڵچوون لە نێوان ئەو دوو لایەنە ، کورش حاجی مورادی، بەرپرسی ئیدارەی ئاگایی ئەو شارە، بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

تا ئێستا لایەنی بەرانبەری ئەو تێکهەڵچوونە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە نازانرێت کە ئەنجامدەرانی حیزبە کوردستانیەکانی دژبەی حکومەتی ئێران بوون یان کەسانی ناڕازی دانیشتووی ئەو شارە.

Back to top button