بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی سبەی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە
بەمەبەستی تاوتوێکردنی دواپێشهاتەکانی پێکهێنانی حکومەت و پرسی کێشەکانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم،بریارە سبەی پێنجشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (خوکوڕک)، کۆبوونەوەکەی سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوە دەچێت.
لەمبارەیەوە عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند: ”سبەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکرێت“.
لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا، پرسی پێکھێنانی حکوومەت و پەیوەندیی ھەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.