پارتی داوای ھەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی ١٦ـی ئۆكتۆبەر لە یەكێتی دەكات، كە لە نێوان یەكێتی و ئێران و حەشدی شەعبی ئیمزاكراوە

 

پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كردووە، ئەو رێكەوتنە ھەڵوەشێنێتەوە كە لە نێوان ئەوان و حەشدی شەعبی و ئێران ئیمزاكراوە كە بووە ھۆی روودانی خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەر.

سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان، زانیاریەكانی بە خواكوڕك گەیاندووە و دەلێت:”بۆئەوەی یەكێتی “كەتنێكی تر” نەكات، پارتی داوای لەو حزبە كردووە ئەو رێككەوتنە ھەڵوەشێنێتەوە كە خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەری پێ ئەنجامدراوە و ئەوكات پارتی ڕازی دەبێت پارێزگارێكی كورد (یەكێتی) بۆ كەركوك دابنرێت، بەلام ئەگەر رێككەوتنەكەیان ھەڵنەوەشێننەوە، ناتوانین پارێزگارێكی كورد دەستنیشان بكەین كە دووبارە ببێتەوە بە “نەھامەتی” بۆ خەڵكی كەركوك و ببێتە كارمەندی “مەڵبەندی یەكێتی” لەوشارە.

زانیاریەكان ئاماژە بەوە دەدەن، ھەر ئەو رێككەوتەیە وایكردووە یەكێتی ھەوڵی دواخستنی پرۆسەی سیاسی كوردستان بدات و نەھێلێت كوردستان ببێتە خاوەن دامەزراوەیەكی نوێ.

Back to top button