لێكۆلینەوەی دادی لەبارەی ئاڵا تاڵەبانیەوە دەكرێت

لێژنەیەیەکی دادوەریی عێراقی لێکۆڵینەوە لە ”پەرلەمانتارە بندیوارەکان“ دەکات، کە پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێویان دایە.

بەپێی ھەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق، کە ژمارەیان لە نێوان ١٠-١٥ کەسە، لەسەر حیسابی کاندیدەکانی دیکە و بە گەندەڵی، بوونەتە پەرلەمانتار.

لێژنەیەکی دادوەری لێکۆڵینەوە لە راستیی و دروستیی ژمارەی دەنگەکانی ئەو پەرلەمانتارانە دەکات، کە میدیا عێراقییەکان بە پەرلەمانتاری فەزائی (بندیوار) ناویان دەھێنێت.

لێکۆڵینەوە لە ژمارەی دەنگەکانی ئەو پەرلەمانتارانە بەھۆی سکاڵای کاندیدە دەرنەچووەکان دێت، کە باس لەوە دەکەن، ئەوان مافیان ھەبووە دەربچن، بەڵام بەھۆی گەندەڵییەوە، کاندیدە ”بندیوارەکان“ دەرچوون.

لە ئەگەری سەلماندنی سکاڵاکان و گەیشتنە قەناعەتی لێژنە دادوەرییەکە بەوەی ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق بە گەندەڵی بوونەتە پەرلەمانتار، ئەوا ئەو پەرلەمانتارانە دەردەکرێن.

دیارترین ئەو پەرلەمانتارانەی ھەڕەشەی درکردنیان لە پەرلەمانلەسەرە، بریتین لە؛

– ئاڵا تاڵەبانی

– محەمەد کەربولی

– محەمەد دەڕاجی

– حەمدەڵڵا ریکابی

Back to top button