برایان هۆک : هەر وڵاتێک نەوت لە ئێران بکڕێت ، گەمارۆی دەخەینە سەر

 

برایان هۆک ، بەرپرسی پەڕاوی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، کۆتایی هاتن بە لێخۆشبوونەکانی كڕیارانی نەوتی ئێران هەر 8 وڵاتەکە دەگرێتەوە ، بۆیە هەر وڵاتێک بەردەوام بێت لە کڕینی نەوتی ئێران گەمارۆی بەسەردا دەسەپێنین .

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی 10 جۆزەردان / 31 ی مانگی مای لە ڕاپۆرتێکدا باس لە قسەکانی برایان هۆک دەکات و دەڵیت ئەم قسانەی هۆک ڕاستەخۆ دوو وڵاتی هیندستان و چین دەگرێتەوە .
ئەو دوو وڵاتە ڕایانگەیاندووە لە چووارچێوەی ڕێکەوتنەکانی مانگی نوامبەری ساڵی 2018 بەردەوام دەبن لە کڕینی نوتی ئێران .
پێویستە بگوترێت لە مانگی نوامبەری ساڵی رابردوو ئەمریکا بە شێوەی کاتی لێ خۆشبوونی بۆ 8 ولاتی کڕیاری نەوتی ئێران دەرکردبوو کە دەتوانن بە ڕێژەی دیاریکراو نەوت ە ئێران بكرن .

Back to top button