ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ئەتۆمی دەڵێت تا ئیستا ئێران پێشێلی رێکەوتەنامەی ئەتۆمی نەکردووە

 

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند : ئێران سەرەڕای دەستپێکردنەوە و زیاد کردنی پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئێستاش ڕێژەی دیاریکراوی تێنەپەڕاندووە .
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی ئەتۆمی ڕێژەی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتیندراو لە ئێران تا ڕۆژی 20 مانگی مای 174.1 کیلۆ گرام بووە . ئەم ڕیژەیە لە مانگی فێوریە واتە نێوەڕاست مانگی زستان 163.8 کیلۆگرام بووە . بە پێی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2015 ئێران دەتوانێت تا ڕێژەی 202.8 کیلۆگرام یۆرانیۆم پاشەکەوت بکات .
هەر لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ڕیژەی پاشەکەوتی ئاوی قورسی ئێران تا ڕێکەوتی 26 ی مانگی مای 125.2 تەن بووە ، ئەو ڕێژەیە لە مانگی فێوریەدا 124.8 تەن بووە . بە پێی ڕێکەوتن ئێران دەتوانێت تا 130 تەن ئاوی قورس پاشەکەت بکات

Back to top button