وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەخوازێت سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات هاوکاربن

 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هایکوماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا و ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری باڵای ئەو وڵاتە کۆبۆوە.

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دووای چاوپێکەوتن لە گەڵ هایکوماس لە ناو ئاپۆرای پەیامنێران و ئاژانسەکانی هەواڵ دا ، وێڕای ئەوەی گووشارەکانی ئابووری وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران بە ئەرێنی زانی داوای لە هاوپەیمانان کرد ئەوانیش گەمارۆ بە سەر ئێراندا بسەپینن .

پۆمپیۆ گووتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو بڕیارنامەی کە واژووی کردووە بۆ رێگری لە پشتیوانی بوواری ئابووری تیرۆریستان ، ڕەچاوی نەکردووە .

بەرپرسی دەزگای دیپلۆماسیەتی ئەمریکا پێداگری کرد کە وڵاتەکەی لە بوواری بازرگانیدا سزای ئێرانی داوە بەڵام ئەو کەل و پەلانەی بۆ بوواری یارمەتی مرۆڤایەتی کەڵکیان لێ وەردەگیرێت گەمارۆیان لە سەر نییە .

پۆمپیۆ بۆیەکەمجارە لە دووای دەست بەکار بوونی لەم پۆستەدا سەردانی ئاڵمانیا دەکات ، سەبارەت بە ڕێکاری ماڵی نوێی ئەورووپا بە ناوی “ئینێس تێکس ” ڕایگەیاند ئەمریکا لە سەر ئەو کاڵایانەی یاسای گەمارۆکان نایانگرێتەوە کێشەی نییە بەرێ کرێن بۆ ئێران .

Back to top button