عادل ئەلجوبێر : هەڵوێستی قەتەر لە شاردنەوەی ڕاستیەکان جێگەی سەر سوڕمان نییە

عادڵ جوبێر وەزیری راوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودیا ، سەر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممه‌،  وێڕای ئەوەی گووتی ، شاردنەوەی ڕاستیەکان لە لایەن قەتەرەوە جێگەی سەرسووڕمان نییە و گووتی : ئەو وڵاتانەی بڕیار لە دەست خۆیان دایە ، بیر و بۆچوونی خۆیان لە دووای هەرکۆبوونەوەیەک ڕاستەوخۆ دەردەبڕن نەک لە دووای تەواو بوون و دووای چەند رۆژ”.
 
جوبێر وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ کاردانەوەی درەنگی وڵاتی قەتەر لە سەر ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنفرانسی وڵاتانی عەرەبی و کەنداو لە رۆژی 30 مانگی لە مەککە هاتە جواب”.
 
جوبێر لە تویتێکدا دەنووسێت” ئەو وڵاتانەی بڕیار لە دەست خۆیان دایە ، بیر و بۆچوونی خۆیان لە دووای هەرکۆبوونەوەیەک ڕاستەوخۆ دەردەبڕن نەک لە دووای تەواو بوون و دووای چەند رۆژ”.
 
جوبێر لە تویتێکی تردا دەنووسێت : قەتەر لە گەڵ دوو ڕاگەیەندراوی کۆتایی دژایەتی دەکات کە هەڵوێستەکانی ئێرانیان لە ناوچەدا مەحکووم کردووە ، ئەوە لە کاتێکدایە بەیانی کۆتایی کۆنفراس پێداگری لە دامەزراندنی وڵاتێکی فەلەستینی دەکات بە پێی دیاردەی سنوورەکانی 67 بە پایتەختی بەیتولموقەدەس ، بۆیەش لای هەموو کەس ئاشکرایە شاردنەوەی ڕاستیەکان لە لایەن قەتەرەوە جێگەی سەرسووڕمان نییە”.
ئال ثانی لە چاوپێکەونێکی رۆژنامەیەکی عەرەبیدا گوتوویەتی ڕاگەیەندراوی کۆتایی هەر دووک کۆنفرانسەکە لە گەڵ سیاسەتی دۆخه‌كه‌ یەک ناگرنەوە”.
Back to top button