مەشعان جبووری: نێچیرڤان بارزانی سەركردەیەكی لێهاتوو و خاوەن ئەزموونە
مەشعان جبووری، سیاسەتمەداری دیاری عێراق ڕایگەیاند، پرۆتۆكۆڵ و مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم، ناوازە بوو و بە دڵنیاییشەوە لە ئەركی نوێیدا سەركەوتوو دەبێ، چونكە سەركردەیەكی لێهاتوو و خاوەن ئەزموونە.
مەشعان جبووری، به ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاندووه: “گومان لە سەركەوتنی نێچیرڤان بارزانی نییە، من بڕوایەكی تەواوم پێیەتی و دەتوانێت كارەكان زۆر بە لێهاتوویی بەڕێوە ببات، چونكە سەركردەیەكی پسپۆڕ و لێزان و خاوەن ئەزموونە”.
جبووری زیاتر دەشڵێ، لە سەرۆكایەتیكردنی حكوومەتدا، بینیمان چۆن نێچیرڤان بارزانی سەركەوتوو بوو، بۆیەش لەلایەن هەمووانەوە متمانەپێكراوە.
بە گوتەی ئەو سیاسەتمەدارە، نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكایەتیكردنی هەرێمی كوردستاندا سەركەوتوو دەبێ، چونكە سەرۆك بارزانی وەك مامۆستا و سەركردە و رێبەر و مەرجەع، پشتیوانیەتی.