هه‌ولێر… بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر به چوار كیلۆ هیرۆین-ه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/06/45CA61E6-9AB3-4188-B5AE-E81219736955.jpeg)
.
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی “بازرگانێكی ماده هۆشبه‌ره‌كان”ی به چوار كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه راگه‌یاند. تۆمه‌تباره‌كه خه‌ڵكی موسڵه‌و له‌و شاره‌وه ئه‌و بڕه مادده هۆشبه‌ره‌ی هێناوه‌ته هه‌ولێر و له‌وێ ده‌ستگیركراوه.
.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، كەسێكیان دەستگیركردوە كە چوار كیلۆ و 100 گرام مادەی ھۆشبەری پێبوە و ویستویەتی مامەڵەی پێوەبكات.
.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه”پاش چاودێریكردنی گومانلێكراوێكی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر لە 28/5/2019 مەفرەزەكانمان توانیان تۆمەتبار (أ. غ. ج. م.) كە خەڵكی شاری موسڵە بە بڕی چواركیلۆ و 100 گرام ماددەی ھیرۆینه‌وه لە شاری ھەولێر دەستگیربكەن، كە لە موسڵەوە ھێنابوی.”
.
ئاسایش هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی (14ی مخه‌ده‌رات) راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامەو رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر.
.
ئاسایشی هه‌ولێر داوای له هاوڵاتیان كردوه “لەكاتی بونی ھەر زانیارییەك لەسەر كەسانی گوماناوی و تاوانبار بەزوترین كات بنكە و بازگەكانی ئاسایش ئاگادار بكەنەوە.”