ترەمپ : گەمارۆکان بوونەتە هۆکاری ئەوەی ئێران بەخۆیدا بچێتەوە
دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر ئەو باوەرەیە سیاسەتی حکومەتەکەی توانیویەتی کاریگەری تەواو لە سەر ئیران و ناوچە و جیهان دروست بکات ، ئەو دەڵێت هۆکاری پێداچوونەوەی ئیران بە سیاسەتەکانی نوێکردنەوەی گەمارۆکان و سیاسەتی گووشاری ئابووری ئێمە بووە .
ئێران یەک لە وپرسانە بوو کە ترەمپ لە چاوپێکەوتنی خۆی لە گەڵ رۆژنامە نووسان ، ئەمڕۆ سێشەممە تاوتوێی کرد .
لەم پرێس کۆنفرانسەدا ترمپ دەڵێت : بەهۆی سیاسەتی گووشار ئابووری حکومەتەکەی ئێران ناچار بە پاشەکشە بووە .
هەموو قسەکانی ترمپ کە بریتی بوون لە وڵامی کورت و گورچووبڕ لە ڤێب سایتی فەرمی کۆشکی سپی بڵاو کراونەتەوە .
لە توێی قسەکانیدا ترەمپ هێرش دەکاتە سەر نانسی پلووسی ، سەرۆکئ نوێنەرانی ئەمریکا و حزبی دیموکرات و دەڵیت ، ئەوان تێکەڵیان کردووە و شێواون ، بۆیە دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا هیچ سەرکەوتنێکیان بۆ مسۆگەر نابێت .