سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە جێگری وەزیری هاوكاریی ئابووریی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی شەممە 15ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین جەیگێر، جێگری وەزیری هاوكاریی ئابووریی و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی حكوومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هاوكار و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوونە

جێگری وەزیری هاوكاریی ئابووریی و گەشەپێدانی ئەڵمانیا، خۆشحاڵی وەڵاتەكەی بە باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.

Back to top button