پارتی كاتی سه‌ردانی كردن بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دیاری ده‌كات

خواكوڕك

وابڕیاره‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 28/11/2016 شاندێکی باڵای پارتی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات.

خەلیل ئیبراهیم، کارگێری ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ڕای گەیاندووە کە شاندە باڵاکەی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە، سەردانی لایەنەکان دەکات.

شاندەکەی پارتی لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات و گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

له‌مباره‌وه‌ مەنسوری ئەنوەر بەگ، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە مالپه‌ڕی باسی ڕاگەیاندووه‌، کە بزووتنەوەکەی دەرگای بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی واڵایە و چاوەڕوانە پارتی بە تەلەفۆن لە کاتی کۆبوونەوەکەیان ئاگاداریان بکاتەوە.

Back to top button