بەریتانیا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو باسی ئێران دەکات

 

ئەندرۆ مۆریسۆن : بێگومان ئێران تاوانباری سەرەکی هێرشکردنی سەرنەوت هەڵگرەکانی کەنداوی عەممانە

 

ئەندرۆ مۆریسۆن ، وەزیری ڕاوێژکار لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە سەردانێکیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران ، دانووستانێکی ڕاشکاوانەی لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی ئەنجام داوە .

مۆریسۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا وێرای ئەوەی ئاماژەی بە سەفەرەکەی کردووە دەڵێت : من زۆر جار لە بەشی تاوتوێی بابەتەکاندا گوتوومە ئێران تاوانباری سەرەکی هێرشی سەر نەوت هەڵگرەکانی کەنداوی عەممانە ، هەر بۆیەش پێویستە هەرچی زووتر پێس بەم شێوە چالاکیانە بگیرێت بۆ ئەوەی گرژییەکان تەشەنە نەکەن لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا .

Back to top button